Unhelpful Friends:
Bunny rabbit lived in the forest. He had many friends. He was proud of his friends. One day Bunny rabbit heard the loud barking of wild dogs. He was very scared. He decided to ask for help. He quickly went to his friend deer. He said, "Dear friend, some wild dogs are chasing me. Can you chase them away with your sharp antlers?"
کەروێشکێکی بچوک لە دارستانێکدا دەژیا، هاوڕێیەکی زۆری هەبوو. ئەو شانازی بە هاوڕێکانیەوە دەکرد. ڕۆژێک کەروێشکەکە گوێی لە دەنگی بەرزی سەگی کێوی بوو. زۆر دەترسا. بڕیاری دا داوای یارمەتی بکات. بەخێرایی چوو بۆ لای هاوڕێی ئاسک . وتی: هاوڕێ خۆشەویستەکەم، هەندێک سەگی کێوی بەدوای مندا دەگەڕێن. ئایا دەتوانیت بە شاخە تیژەکانت ڕاویان بکەیت؟!
The deer said, "That is right, I can. But now I am busy. Why don't you ask bear for help?"
ئاسکەکە گوتی: "ئەوە ڕاستە، من دەتوانم. بەڵام ئێستا سەرقاڵم بۆچی داوای یارمەتی لە ورچ ناکەیت؟
Bunny rabbit ran to the bear. "My dear friend, you are very strong. Please help me. Some wild dogs are after me. Please chase them away," he requested to the bear.
کەروێشکەکە ڕایکرد بۆ لای ورچەکە. داوای لە ورچەکە کرد و وتی: هاوڕێ ئازیزەکەم، تۆ زۆر بەهێزیت. تکایه یارمەتیم بدە. هەندێک سەگی کێوی لە دوای منن تکایە ئەوان دوور بخەوە،
The bear replied, "I am sorry. I am hungry and tired. I need to find some food. Please ask the monkey for help."
ورچەکە وەڵامی دایەوە: "داوای لێبوردن دەکەم. من برسی و ماندووم پێویستە هەندێک خواردن بدۆزمەوە. تکایە داوای یارمەتی لە مەیمونەکە بکە.
Poor Bunny went to the monkey, the elephant, the goat and all his other friends. Bunny felt sad that nobody was ready to help him.
کەروێشکی داماو چوو بۆ لای مەیمونەکە، فیلەکە، بزنەکە و هەموو هاوڕێکانی. هەستی بە خەمباری کرد کە هیچ کەسێک ئامادە نییە یارمەتی بدات.
He understood that he had to think of a way out by himself. He hid under a bush. He lay very still. The wild dogs did not find the bunny. They went chasing other animals.
کەروێشکەکە تێگەیشت کە دەبێت بیر لە ڕێگایەکی تایبەت بکاتەوە لەلایەن خۆیەوە. خۆی لەژێر بەردێک شاردەوە. ئەو پالکەوت و سەگە کێویەکان کەروێشکەکەیان نەدۆزیەوە. چوون بۆ ڕاوکردنی ئاژەڵەکانی تر
Bunny rabbit learnt that he had to learn to survive by himself, not depending on his unhelpful friends.
کەروێشکەکە فێر بوو کە دەبێت فێر بێت کە هەر خۆی خۆی ڕزگار بکات، نەک بە پشتبەستن بە هاوڕێیە نادڵسۆزەکانی.
Moral: It is better to rely on yourself than depend on others.
پەندو وانا: باشتر وایە پشت بە خۆت ببەستیت وەک لەوەی پشت بە کەسانی تر ببەستیت.
وەرگێر:
فیراس عبدالکریم